جەمیل بایك: لە كاتی خۆپیشاندانەكانی گەزیدا ئێمە هەڵەمان كرد

قەندیل-KDP.info/ هاوسەرۆكی كۆماجڤاكێن كوردستانێ جەمیل بایك لە دێمانەیەكدا لەگەلكهناڵی بی بی سی توركیدا باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی مانگی تەمووزی رابردووی لە شاری ئەستەنبۆڵی كردووە.
جەمیل بایك لە سەرەتای ئەو دیمانەیەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بزافی كوردی لە توركیا لە كاتی خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزیدا لە ترسی ئەوەی كە مەبادا ئەو خۆپیشاندانانە ببنە هۆكاری تێكدانی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد بە شێوەیەكی چالاك بەشداری لەو خۆپیشاندانانە نەكردووە.
جەمیل بایك دانی بەوەدا ناوە كە بزافی كوردی لە بەر چەندین هۆكار بە شێوەیەكی چالاك بەشداری لە خۆپیشاندانەكان نەكردووە بەڵام ئەمرۆ بۆیان دەركەوتووە كە هەڵەیان كردووە كە بە شێوەیەكی چالاك بەشدارییان لەو خۆپیشاندانانەدا نەكردووە.
بایك لە بەشێكی دیكەی دێمانەكەیدا باسی قۆناخی چارەسەریشی كردووە و گوتوویەتی: هەر چەند بزافی كوردی هەر جۆرە هەنگاوێكی بۆ سەر خستنی ئەم قۆناخە ناوە بەڵام حكوومەتی توركیا تا ئێستە هەنگاوی بەرچاوی نەناوە و پێ ناچێت لەمەو بەدواوەیش هەنگاو بنێت.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە توركیا چەندین هێز و لایەن هەن كە نایانەوێ پرسی كورد چارەسەر بكرێت بۆ نموونە جەماعەتی گولەن بۆ تێكدانی ئەم قۆناخە چی لە دەستی دێت دەیكات.




