٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاشمی رەفسەنجانی: حزبوڵڵا زوڵم لە خەڵك دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران و سەرۆكی ئەنجومەنی دەستنیشان كردنی بەرەژوەندییەكانی شۆڕشی ئێران ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ بەشداربووانی میساق لەگەڵ ئیمامدا باسی چەندین رووداوی پێش و پاش هەڵبژاردنەكانی ئەم دوایەی ئێرانی كردووە و رایگەیاندووە كە هەڵبژاردنەكانی ئێران بوون بە هۆكاری هەڵچوونی نەیارانی ئێران.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی كاری ئێران (ایلنا) بڵاویكردەوە كە هاشمی رەفسەنجانی رایگەیاندووە كە لە هەڵبژاردنەكاندا خەڵكی ئێران حەماسەی خۆلقاندووە بەڵام كاری سەختتر پاراستنی ئەم حەماسەیە.

هاشمی رەفسەنجانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەشێكی زۆری ئەندامانی حزبڵا زڵمیان لە خەڵك كردووە و دەكەن و ئەمرۆ رۆژی زۆر و ترساندنی خەڵك نییە.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە بەشێك لە ئەندامانی حزبوڵڵا زڵم بە خەڵك دەكەن بەڵام وا بیر دەكەنەوە كە خزمەتی خەڵك دەكەن، بۆیە ئەمجۆرە رێبازانە بە هیچ شێوەیەك خزمەتی ئەمنی وڵات ناكەن و لە كۆتاییدا رووبەرووی بەپرچدانەوە دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار