سەعدوڵڵا ئەرگین: قۆناغی چارەسەری پرسی كورد هیچ پەیوەندییەكی بە هەڵبژاردنەوە نییە

ئەستەنبۆل-KDP.info/وەزیری دادی توركیا سەعدوڵلا ئەرگین باسی رووداو و پێشهاتەسیاسییەكانی توركیا و ناوچەكەی كردووە و رایگەیاندووە كە وەكو حكوومەت هێشتا نازانن كە چە جۆرە ئەنجامێك لەم پێشهاتە سیاسییانە دەردەكەوێت بەڵام هاوكات خۆیان بۆ هەر ئەگەرێكی ئامادە كردووە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا سەعدوڵڵا ئەرگین لە لێدوانێكدا باسی بارودۆخی سیاسی ناوچەكەی كردووە و رایگەیاندووە كە وەكو حكوومەت سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكەن و خۆیان بۆ هەر جۆرە ئەگەرێك ئامادە كردووە.
ئەرگین لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكانیدا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە و ئەو دەنگۆیانەی كە باسی ئەوە دەكەن كە قۆناخی چارەسەری پلانێك بووە بۆ ئەوەی كە ئاكەپە لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی زۆرتر بە دەست بخات رەد كردووەتەوە و رایگەیاندووە كە قۆناخی چارەسەری هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بە هەڵبژاردنەكانەوە نییە و ئەم قۆناخە بەو پەڕی جدییەتەوە بەردەوامە.




