راغێب ئەنساری ئوغڵۆ: هێزە شاراوەكان دژایەتی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد دەكەن

دیاربەكر-KDP.ifno/ نوێنەری شاری دیاربەكر لە پەرلەمانی توركیا راغێب ئەنساری ئوغڵۆكە ئەندام پەرلەمانی پارتی داد و گەشە پێدانە لە دێمانەیەكدا لەگەڵ رادیو دەنگی رووسیا باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كوردی كردووە و رایگەیاندووە كە حكوومەت لە هەوڵدانەكانی خۆی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد بەردەوامە.
راغێب ئەنساریئۆغڵۆ باسی ئەوەی كردووە كە مێژووی جیهان سەلماندوویەتی كە هەر كات خوازرابێت كێشەیەك وەكو كێشەی كورد چارەسەر بكرێت چەندین هێز و لایەن هەوڵیان بۆ تێكدانی پرۆسەی چارەسەر كردن داوە و ئەمرۆیش كە توركیا دەیەوێ پرسی كورد چارەسەر بكات و تۆزێك خۆی دیموكراتیزەتر و سەردەمییانەتر بكات چەندین هێزی شاراوە چە لە نێو خۆدی توركیا و چە لە ناوچەكەدا هەوڵ بۆ تێكدانی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد دەدەن چونكە نایانەوێ ئەو پرسە چارەسەر بكرێت.
ئەنساری ئوغڵۆ جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە تا ئێستە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد بە باشی بەرێوە چووە و كۆمەڵگەی توركیا بە گشتی پشتگیری لەو قۆناخە دەكات و نابێت حكوومەتی توركیا دەرفەت بە پەكەكە بدات كە ئەم قۆناخە بخاتە ژێر مەترسی توندوتیژی چەكدارییەوە.




