له بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردندا زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه‌كان پێشێلكارییان كردووه

هەولێر – KDP.info / كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەڵێت له بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردندا زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه‌كان پێشێلكارییان كردووه و سه‌رجه‌می ئه‌و كاندیدانەش کە پێشێلكارییان كردووه سزاده‌درێن. هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌رپرسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بەKDP.infoرایگه‌یاند:ماوه‌ی سێ رۆژه بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكردووه کەچی ژماره‌یه‌ك كاندید كه كاندیدی زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه‌كانی تێدایه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێشێلكاریان كردووه، هەندرێن راشیگه‌یاند: زۆربه‌ی پێشێلكارییه‌كان کە هاوکات وێنەیان گیراوە بریتین له دانانی پۆسته‌ر و كاغه‌زی له‌زگه له‌و شوێنانه‌ی كه رێگه به‌دانانی نه‌دراوه وه‌ك ستونی كاره‌با و هێماكانی هاتوچۆ و چه‌ندین شوێنی دیكه، کە پیش‌تر رامانگەیاندبوو کە ناکرێت لەو شوێنانە پروپاگەندی هەڵبژاردن بکرێت.
به‌رپرسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد سه‌رجه‌می ئه‌و لایه‌نانه‌ی كاندیده‌كانیان پێشێلكارییان كردووه، ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ لابردنی پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانیان و هه‌ر كاندیدێكیش كه پێشێلكارییه‌كه‌ی كردووه به بڕی پێنج ملیۆن دینار غه‌رامه‌كردن سزا ده‌درێت و بڕه پاره‌كه‌ش له‌و لایه‌نه وه‌رده‌گیرێت كه خۆی له‌سه‌ر كاندید كردووه.




