٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی:راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە ھەندێک خاڵی ئیجابی تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەڵێت: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن لیژنەکەی ئەوان دیراسەکراوە ورەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرا، ئاماژەی بەوەشکرد، راپۆرتەکە ھەندێک خاڵی ئیجابی تێدایە.

غەفورمەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoراگەیاند: راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەیان دیراسەکرد و رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمیان کردووە.

غەفور مەخموری گوتیشی: لە راپۆرتەدا ھەندێک خالی زۆر ئیجابی تێدایە و لە لیژنەی ئامادەکار گفتوگۆی لەسەر کراو رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێم کرا بۆئەوەی بڕیاری پێویستی دەربارە بدرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی راشیگەیاند: راپۆرتەکە ھەوڵیداوە وێنەیەکی رووداوەکانی سەر گۆرەبانی سیاسی رۆژئاوای کوردستان بخاتە روو، لە ھەمان کاتیشدا داخوازی و پێویستی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیان لە چەند خاڵێک کۆکردۆتەوە لە گەڵ راوسەرنجی خۆیان، پێشکەشی سەرۆکایەتی ھەرێم کراوە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن.

مەخموری رونیشیکردەوە، لیژنەکە تارادەیەکی باش توانیویەتی کاری خۆیان بکەن و راپۆرتەکە ھەندێک خاڵی ئیجابی تێدایە.

لەسەر بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان سەردانی رۆژئاوای کرد و و راپۆرتێکی لەبارەی ئەو رووداوانە ئامادەکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار