لە ناو بازاڕی سۆران ئۆتۆمبێڵێك و 167 ملیۆن دینار دەدزرێت

سۆران - KDP.info/ لە ناو بازاڕی سۆران ئۆتۆمبێڵێك و 167 ملیۆن دینار دەدزرێت و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆرانیش دەڵێت دوای ئەوەی شۆفێرەكە پۆلیسی ئاگاداركردەوە توانیومان ئۆتۆمبێڵەكە بدۆزینەوە، بەڵام پارەكە لە ناو ئۆتۆمبێڵەكەدا نەمابوو ئێستایش دەستمان بە لێكۆلینەوە لە ڕووداوەكە كردووە.نەقیب محەمەد عەلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران راگه‌یاند: دوای ئەوەی لە 27 ئه‌م مانگه دا لە ناو بازاڕی سۆران ئاگادار كراینەوە كە ئۆتۆمبێڵێك دزراوە زیاتر لە 167 ملیۆن دینار مووچەی هێزەكانی پاسەوانی سەر سنووری تێدایە، دوای ئەوەی خاوەنی ئۆتۆمبێڵەكە كە ئەفسەرە لە هێزەكانی سەرسنوور ئێمەی ئاگاداركردەوە توانیومان لە گەڕەكی دیلمان ئۆتۆمبێڵەكە بدۆزینەوە، بەڵام پارەكە لە ناودا نەمابوو، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران به زاری كرمانجی راگه‌یاند: بۆ دواداچوون له‌سه‌ر که‌یسه‌که و ده‌ستگیرکردنی تاوانباران، په‌ڕاوی لیکۆلینه‌وه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و ئێستا دەستمان بە لێكۆلینەوە لە ڕووداوەكە كردووە.شایه‌نی باسه :له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا له‌سنوری ده‌ڤه‌ری سۆران 38 حاڵه‌تی دزیكردن تۆماركراوه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردو، رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی دزیكردن زیادیكردووه.




