پشکنه‌ره‌کانی چه‌کی کیمیایی بۆ ساغبوونه‌وه‌ی راستییه‌که پێویستیان به (4) رۆژ هه‌یه

لاهای - KDP.info/ سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه رایگه‌یاند، پشکنه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له سوریا بۆ ته‌واو کردنی لێکۆلینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر به کارهێنانی چه‌کی کیمیایی پێویستیان به ( 4 ) رۆژ هه‌یه.له‌کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانی دا بان کی‌مۆن له‌شاری لاهای هۆله‌ندا ئاشکرای کرد: داوای له‌لایه‌نه‌کانی کردووه رێگه‌یان بده‌ن تا کاره‌کانیان له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا ته‌واو بکه‌ن، پاش ده‌ست که‌وتنی به‌ڵگه‌ش پێویسته پسپۆڕه‌کان شیکاری زانستی ئه‌نجامبده‌ن و دواتر پێویسته ئه‌و ئه‌نجامانه بدرێنه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویستی له‌و باره‌وه بگردرێته به‌ر. له ئێسته‌دا ده‌ستپێشخه‌ری وڵاتانی وه‌ک ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی به بێ چاوه‌ڕوانی راپۆرتی تیمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، گورزی سه‌ربازی له رژیمی ئه‌سه‌د بده‌ن، چوونکه ئه‌و وڵاتانه راسته‌وخۆ رژێمی سوریا تاوانبار ده‌که‌ن به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی . ئه‌وه‌ش بڵاوکرایه‌وه که به کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌هێرشی 21ی ئاب له‌هه‌رێمی خوته‌ی دیمه‌شق، ( 350 ) بۆ ( 1300 ) که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه .




