نوێنەرێكی كورد: مافی خۆمانە داوای سه‌رۆکایەتی ده‌سته سه‌ربه‌خۆکانی عێراق بکەین

له کۆی یازده ده‌سته ته‌نها یه‌ک ده‌سته له‌لایه‌ن کورده‌وه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت ئه‌ویش کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانه و ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت که‌وا به رێککه‌وتنی سیاسی ده‌سته‌کان دابه‌ش کراوه و کوردیش مافی خۆیه‌تی داوای ده‌سته‌ی دیکه بکات.
عادل عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به په‌یامنێری راگه‌یاندووە: "دابه‌شکردنی سه‌رۆکی ده‌سته سه‌ربه‌خۆکان پێشتر به رێککه‌وتنێکی سیاسی بووه له‌هه‌مان کاتتدا ئه‌گه‌ر کورد سه‌رۆکی ده‌سته‌کانیشی به‌رنه‌که‌وتبێت ئه‌وا جێگر و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و ده‌ستانه‌ی به‌رکه‌تووه و له هه‌موو شوێنه‌کان ئه‌ندامی کوردمان هه‌یه."
گوتیشی :"به‌پێی ده‌ستووری عێراقیش مافی خۆمانه سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و ده‌ستانه بکه‌ین ئینجا به سه‌رۆک یاخود جێگر یان ئه‌ندام بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ناو ده‌سته سه‌ربه‌خۆکان و پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌بێت."
راشیگه‌یاند: "کورد مافی خۆیه‌تی داوای سه‌رۆکی ده‌سته‌ی دیکه بکات به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر رێککه‌وتن له‌نێوان کوتله سیاسیه‌کان کرابێت."




