ئۆباما له 50 هه‌مین سـاڵیادی ڕێپـێوانه مه‌زنه‌که‌ی واشنتن هۆشداریدا

واشنتن - KDP.info/ یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌فریکایی پێست ره‌شی ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری له‌و ڕێوڕه‌سمه کرد که له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا سـازکرا، رێوره‌سمه‌که بۆ به‌رز ڕاگرتنی 50 هه‌مین سـاڵیادی ڕێـپـێوانه مه‌زنه‌که‌ی سـاڵی 1963 ی واشنتن بوو که تیایدا زیاتر له 250 هه‌زار که‌س به‌شـداریـیان کردبوو.باراک ئۆباما له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی قه‌شه و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ مارتن لوثه‌ر کینگ که 50 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر لێوه‌ی وتاره به ناوبانگه‌که‌ی ( من خه‌ونێکم هه‌یه)پـێشـکه‌ش کرد.به‌و بۆنه‌یه ئۆباماش وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد ورایگه‌یاند : به‌هۆی ئه‌و ڕێپـێوانه‌وه که 50 ساڵ به‌ر له ئێستا روویدا ئازادی و یه‌کسـانی له ئه‌مه‌ریکا زیاتر بوو، نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریکی ، به‌ڵـکو بۆ ژنان و ئه‌مه‌ریکایـیه خاوه‌ن پـێداویستیـیه تایبه‌ته‌کان و لاتینیـیه‌کان و ئاسیایـیه‌کان و ئه‌مه‌ریکایـیه ڕه‌سه‌نه‌کان(هیندیـیه سووره‌کان) و موسڵمانه‌کان و کاثۆلیکه‌کان و جووه‌کان و هاوره‌گه‌زبازان، ئۆباما هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هێشـتا ئه‌رکه‌که‌مان ته‌واو نه‌بووه و ده‌بێت وریابین بۆ پاراسـتنی ئه‌و ده‌سـتکه‌وتانه‌ی که له ئه‌مریکا به‌ده‌ست هاتوون




