٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك : پێكهاتەی عەرەب ‌و توركمان دژی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مادده‌ی (23)ن

سەرچاوە: KDP.info

که‌رکووک - KDP.info/ هەردوو پێكهاتەی عەرەب ‌و توركمان له‌ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نارازین به‌هەڵوەشاندنەوەی مادەی 23  له‌ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق.گوتەبێژی كوتلەی عەرەبی لەئەنجوومەنی پارێزگای رایگه‌یاند: ئەم بڕیارە زیانێكی گەورەی بۆ هەموو پێكهاتەكانی شارەكە هەیە یەكەم شەرعیەت بەو هەموو خروقاتانە دەدات كە لەكەركوكدا كراوە، دووەم هیچ گۆڕانكارییەك نەكراوە لەو هۆكارانەی كە لەساڵی 2009 بووە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن لەئەنجومەنی پارێزگای كەركووك نەكراوە.  محەمەد خەلیل راگه‌یاند:  ئەگەر دادگای فیدراڵی عێراق بەبڕیارەكەیدا نەچێتەوە ئەوا ئێمە بەشداری لەهەڵبژاردنی كەركوك ناكەین ‌و بایكۆتی دەكەین،  له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ تەحسین كەهیە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر كوتلەی توركمانی به‌ که‌رکووک ناوی رایگه‌یاند: هەڵوەشاندنەوەی مادەی 23 مانای هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنە لەنێوان پێكهاتەكانی كەركووك‌و دەبێتە هۆكاری كۆتایی هاتنی نەخشە رێگای چارەسەركردنی كێشەكان.و  هۆكاریکیشه‌ بۆ ئاڵۆزكردنی زیاتری كێشەكان. شایه‌نی باسه‌: بەپێی ئەو مادەیە پۆستە ئیدارییەكانی كەركووك بەر لەهەڵبژاردن بە یەكسانی لەنێوان كورد و عەرەب ‌و توركمانەكان دابەشدەكرێت كە كورد لەگەڵ ئەو دابەشكارییەدا نییە

هەواڵی پەیوەندیدار