٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د.مەحمود عوسمان: حکوومەتی عێراق ناتوانێ بەھێز رێگری لە کردەوە تیرۆرستییەکان بکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت: سیاسەتی حکوومەتی عێراق لەرووی ئەمنییەوه‌ ھەڵەیە، چونکە پێویستە رەوشی سیاسی چارەسەر بکات، نەک ھێز وچەک زیاد بکات.

د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەگەر رێگری نەکرێت رۆژ بەرۆژ کرده‌وە تیرۆستییەکان لەعێراق زیاتر دەبن و حکوومەتی عێراقیش دەیەوێ بە ھێز و زیادکردنی چەک وگرتنی خەڵک رێگری لەو کردەوانە بکات بەم شێوەیە زیاتر دەبێت نەک دەتوانێ رێگری لێ بکات، چونکە پێویستە لە بناغەوە ئاشتبونەوەیەکی گشتی بکرێت و ئەو لایەنانەی نارازین ئاشتیان بکەنەوە، بۆیە پێویستە بە چارەسەری رەوشی  سیاسی ھەیە ، نەک بە زیادکردنی ھێز وچەک.

د.مەحمود عوسمان گوتیشی: سیاسەتی حکوومەتی عێراق لە رووی ئەمنیەو ھەڵەیە و نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت.

عوسمان رونیشیکرده‌وە، ناکۆکی نێوان لایەنەسیاسییەکان تایبەت ململانێی نێوان سونە و شیعە ھۆکارن بۆ ئەوەی زەمینە بۆ کرده‌وە تیرۆرستییەکان خۆش بکەن و لەناو دەزگا ئەمنیەکانیش خەلکانێک ھەیە ھاوکاریان دکەن.

دوێنێ زنجیرەیەکی دیکەی تەقینەوە بەغدای پایتەختی ھەژاند ،لەئاکامدا بەسەدان کەس بوونە قوربانی.

هەواڵی پەیوەندیدار