یاسای لێبوردنی گشتی له ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیدا جێبه‌جێ ده‌کرێت

دوای په‌سه‌ند کردنی یاسای لێبوردنی گشتی و هه‌موار کردنی و دواجار په‌سه‌ند کردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت که ماوه‌یه‌ک دیاریکراوه بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار لیژنه‌ی تایبه‌ت پێکهێنراوه.
دادوه‌ر "دادیار حه‌مید" گوته‌بێژی فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنانه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر تیشکی خسته سه‌ر به‌شێک له ناوه‌رۆک و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێکردنی یاساکه و گوتی: "ئامانج له ده‌رکردنی یاساکه بۆ ره‌خساندنی هه‌لێکی گونجاوه بۆ که‌سی تاوانکار و که‌سی لاده‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو کۆمه‌ڵگه و دووباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیانیان و ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیانداوه به‌ر لێبوردن ده‌که‌ون و دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی یاساکه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێوشوێنی پێویستی گرته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکه و ئه‌وه‌بوو له رێگه‌ی هه‌ردوو فه‌رمانی ژماره 509 و 536 له مانگی 6ی ئه‌مساڵ و پاڵپشت به حوکمی ماده‌ی هه‌شته‌م له یاسای لێبوردنی گشتی لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی حوکمه‌کانی یاساکه له سنووری هه‌رچوار دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و که‌رکوک و گه‌رمیان پێکهێنرا.
دادیار حه‌مید راشیگه‌یاند: "به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له مادده‌ی هه‌شت ده‌بێت لیژنه‌ی ناوبراو له ماوه‌ی چوارمانگ و له رۆژی ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه کاره‌کانی ئه‌نجام بدات و به‌ته‌واوبوونی کاره‌کانی لیژنه‌که به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێت و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌پێی بڕیاری ژماره 35 له 26-6-2012 رێنمایی ژماره یه‌کی ده‌رکرد بۆ ئاسانکاری جێبه‌جێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی."
ئاماژه‌شی دا: هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که به‌بێ هیچ دوودڵیه‌ک یاساکه له ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیدا به‌شێوازێکی رێکوپێک جێبه‌جێ ده‌کرێت و دوای ته‌واوبوونی کاره‌کانیش سه‌رجه‌م داتا‌کان بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئاشکرا ده‌که‌ین.




