دادگای فیدراڵی رێگای دا نوری مالیکی بۆ سێیه‌مین جار خۆی کاندید بکاته‌وه

عێراق - KDP.info / ئیئتلافی عیراقییه ئاشکرای ده‌کات که دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن دارده‌سته‌که‌ی نوری مالیکییه‌وه به‌رێوه ده‌بردرێت،ئیئتلافی عیراقییه كه له‌لایه‌ن ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له‌به‌یانامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو: مالیکی بۆ پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی زۆربه‌ی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بۆ خۆی قۆرخ کردووه و بۆیه‌ش دادگای فیدراڵی له‌وه به‌ده‌ر نییه، له به‌یاننامه‌کدا هه‌روه‌ها باس له‌وه کراوه که سه‌رله‌نوێ، دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه و هیچ جۆره گومانێكی نه‌هێشت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ته‌واوه‌تی ته‌سلیمی ئیراده‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه و سه‌ربه‌خۆیی خۆیله مه‌سه‌له‌ی بڕیاردان له‌ده‌ستداوه، ئه‌ویش به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای دیاریكردنی ویلایه‌تی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه و ده‌رفه‌تدان به نوری مالیكی بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له خولی سێیه‌میدا.له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای دیاریكردنی ماوه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ دروستبونی دیكتاتۆریه‌ت له‌م وڵاته‌دا.




