٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەیلا زانا: هەموو ئەوانەی لەسەر ئەو زەویەدا دەژین پێویستیان بە ئاشتییە

سەرچاوە: AK News

لەیلا زانا پەرلەمانتاری سەربەخۆی كورد لە پەرلەمانی توركیا دوێنێ یەكشەممە رایگەیاند: دەیان ساڵی پێڕەوكردنی سیاسەتی تاكرەوانە لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆزی كورد لە توركیا نەگەیشتە هیچ دەرەنجامێك، تاكە رێگەش كە بەكار نەهاتووە وتوێژی بەردەوامەبووە.

ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵ"ی توركیا بلاوی كردەوە كە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەیلا زانا پەرلەمانتاری سەربەخۆی كورد لە پەرلەمانی توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە دیدارەكەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك وەزیرانی توركیا لە دۆخێكی زۆر دۆستانە بەڕێوە چوو و لێدوانەكانی ئەردۆگان لەبارەی دیدارەكە بەرجەستەی هەڵوێستی راستەقینەیەتی بەرامبەر بەردەوامیی وتوێژەكان بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد.

زانا گووتیشی: گرینگ بەرەنجامی دیدارەكەیە، بۆیە زانا پرسی ئاخۆ چەند نەوە و كوژراومان پێویستە بەر لە كردنەوەی رێگەی داخراوەكانی وتوێژ، لەوبارەیەشەوە قەناعەتی خۆی دەربڕی كە رووداوەكانی ساڵانی رابردوو ئەوەیان دەرخست كە هەموو ئەوانەی لەسەر ئەو زەویەدا دەژین پێویستیان بە ئاشتییە.


ئاماژەی بۆئەوەشكرد، ئێستا كۆمەڵگەی توركیا پێویستی بە هەنگاوی راستگۆیانە هەیە و هەنگاوی بچووك بەس نییە،  دووپاتیشی كردەوە، سەردەمی ئەوە نەماوە كە گەلی توركیا تەنیا بە قسە و بەڵێنەكان رازی بن.

لەكۆتایشدا لەیلا زانا جەختی لەسەرئەوەكردەوە كە ئێستا برینی كورد كراوەیە و خوێنی لێ دەتكێ، بۆیە ئەو داوایانەی باسی چەكفرێدان لە بەرامبەر وەستانی كردەوەگەلی سەربازی دەكەن واقیعی نین و ئاماژەی كرد، داوا دەكەین عەبدوڵا ئۆجەلان لە گرتیگەوە بۆ مانەوەی بەزۆر بگوازرێتەوە، وەك چۆن پێشتر سزای لەداردانی هەڵوەشایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار