هەولێر.. گەورەترین کۆنگرەی تەسەوف لەمێژووی رۆژھەڵاتی ناوەراستدا
ھەولێر_تایبەت بەkdp.info/ لەلیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نێودەوڵەتی تەسەوف روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە ئاماژە بەوە دەکات، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/9/2013 كه هاوكاته له گه‌ڵ رۆژی ئاشتی جیهانی گه‌وره‌ترین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی تەسه‌وف له مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری سه‌دان زانا و كه‌سایه‌تی ته‌سه‌وف له كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی و جیهانی ئه‌نجام ده‌درێت.
لەروونکردنەوەکەدا ھاتووە، به پێویستی ده‌زانین بۆ رای گشتی روونبكه‌ینه‌وه كه ئه‌م كۆنگره‌یه له لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری ته‌سه‌وف له كوردستان رێكخراوه و نوێنه‌ری هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی تێیدا به‌شدار نابێت و دژی هیچ كه‌س و لایه‌ن و گروپێك نییه و ئامانجه‌كانی كۆنگره قوڵكردنه‌وه‌ی بواری پێكه‌وه‌كاركردن و ته‌بایی و ئاشتی نێوان موسڵمانان به گشتی و زانایان و ئه‌هلی ته‌سه‌وف به تایبه‌تییه، بۆ پشتگیری كردنه له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كورد و گرتنه‌به‌ری رێچكه‌ی راسته‌قینه‌ی ئیسلامه كه به‌داخه‌وه به‌هۆی ئیختیلاف و ئیجتیهاداتی جیاجیا به ئاقارێكی خراپ‌دا براوه و هه‌وڵ ده‌درێت نه‌خشه رێگایه‌ك دابنرێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ر لادانێكی شه‌رعی و فكری كه به‌هۆی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانه‌وه به‌سه‌ر موسڵمانانی ناوچه‌كه و جیهان هاتبێت .
ھەر لەروونکردنەوەکەدا ھاتووە، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه راسپارده و بڕیاره‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه مولزه‌م نییه و وه‌ك پێشنیار و به‌رنامه‌ی كار بۆ ئیسلاحی كۆمه‌ڵگه ده‌خرێته به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رای گشتی موسڵمانان هیوادارین هه‌مووان هاوكارمان بن بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه و هیوادارین كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش كه‌به‌بێ جیاكردنه‌وه هه‌مووان ده‌توانن روماڵی ئه‌م كۆنگره‌یه بكه‌ن، "ئامانجه راسته‌قینه‌كانی كۆنگره‌كه بخه‌نه‌ڕوو دوور له هه‌ر ئیستیفزاز و كردنه ئامانجێك".




