٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەوی رابردوو ھەزاروپێنجسەد پەنابەری رۆژ ئاوا گەیشتنە قەزای ئاکرێ

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ- تایبەت بەkdp.info/  قایمقامی قەزای ئاکرێ ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو ھەزار و پێنجسەد  پەنابەری رۆژئاوای کوردستان گەیشتۆنەتە ئاکرێ و لە ناو قەڵای ئەو قەزایە نیشتەجێ کراون.

جەھوەر عەلی قایمقامی قەزای ئاکرێ بەkdp.infoراگەیاند: شەوی رابردوو ھەزار و پێنجسەد پەنابەری لە رۆژئاوای کوردستان گەیشتنە قەزای ئاکرێ و لە ناو قەڵای ئەوقەزایە نیشتەجێ کراون و ھەموو پێداویستییە سەرتاییەکانیان بۆ دابینکردووە.

جەھوەر عەلی گوتیشی: ئەمڕۆش دەستیان کردووە بە دابینکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەک ئاو و کارەبا و پێداویستییەکانی دیکە بۆ ئەو شوێنەی تێدا نیشتەجێبوون و خەلکی ئاکرێش دەستی کردووە بەھاوکاری کردنیان.

عەلی رونیشیکردەوە، لەبەرئەوەی شوێنی زیاتریان نییە، رەنگە ژمارەکە لەوەزیاتر نەبێت، چونکە لەم شوێنەدا تەنیا  دەتوانن ئەم ژمارەیە لە خەڵک  بحەوێنەوە و ناتوانن خێمەی لێ دابنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار