كێشه سیاسییه‌كانی عێراق، كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵك

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌مه‌ترسی داڕووخانی ئابووری و گوزه‌رانی ژیانی هاووڵاتیان ده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئه‌گه‌ر ململانێ سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌و مه‌ترسییه ڕووه‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات.
عه‌بد زیاب ئه‌لعوجه‌یلی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی " نیوز ماتك"ی ڕاگه‌یاند ئه‌و ململانێ سیاسییانه‌ی له عێراقدا هه‌یه بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك چونكه كاریگه‌ریی زۆر خراپی كردۆته‌وه سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان به جۆرێك له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا مه‌ترسی گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر بژێویی خه‌ڵکی عێراق و ئه‌گه‌ر ئه‌و ململانێیانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن مه‌ترسی گه‌وره‌تری به‌دواوه دێت كه دوا جار عێراقییه‌كان زه‌ره‌ری تێدا ده‌كه‌ن .




