٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوشێوەی ھەولێر لەسلێمانیش یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی _تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە ھاوشێوەی ھەولێر لە سلێمانی و دھۆک یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ شاندێکیان سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد.

ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردو لەگەڵ پارێزگارووەبەرھێنانی ئەو شارە کۆبوونەوە، سەبارەت بەدروست کردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئەو پارێزگایە.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی:ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە بۆ تەرخانکردنی زەوی وپارێزگاریش رازیبونی خۆی نیشانداوە وبۆئەوەی یەکەی نیشتەجێبون بۆ مامۆستایانی پارێزگای سلێمانیش دروست بکرێت.

ئەحمەد گەرمیانی راشیگەیاند: ئێستا  تەنھا ھەندێک گرفتی ھونەری ماوە وگرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بکەن بۆ دەست پێکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی .

گەرمیانی رونیشیکرده‌وە، ماوەی ساڵێکە خەریکن بۆ ئەوەی ھەزارو700یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی گەرمیانیش دروست بکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،بڕیارە ھەزارو200یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی دروست بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار