وه‌زیری په‌روه‌رده سێ گرێبه‌ستی په‌روه‌رده‌یی واژوو كرد
ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/8/2013 د.عصمت محه‌مةد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه دوای كاركردن ولێكۆلێنه‌وه و دڵنیابوون و دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك، ئه‌مڕۆ سێ گرێبه‌ستی په‌روه‌رده‌یی واژوو ده‌كرێن.
شیاوى باسكردنه كه گرێبه‌ستی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میدیا تێك بریتیه له دامه‌زراندنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی كارگێری زانیاری په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه و ده‌زگاكانی په‌روه‌رده له هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش بۆ ئاسانكردن و خێرا به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی نێوان وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، به ماوه‌ی ( 6) مانگ ته‌واو ده‌بێت به بڕی 546،200،000 دینار.
هه‌روه‌ها دوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆلیژی بێڕمنگهام- به‌ریتانیا واژوو ده‌كرێن، كه یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی چوار په‌یمانگه‌ی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دبلۆم، ماوه‌ی دیزانكردنی پڕۆگرامه‌كانی په‌یمانگه‌كان دوو ساڵه و به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی خولی چوار مانگی بۆ 225 مامۆستای ڕاهێنه‌ر له به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی، به بڕی 1،400،000 دۆلار، و دووه‌میان ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی سیستمی په‌روه‌رده‌یی بۆ ستانداردی جۆری و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه له 36 قوتابخانه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم، به بڕی 64،400 دۆلار.
ده‌رباری بوودجه‌ی ئه‌م گرێبه‌ستانه وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه بودجه‌كه له‌و 50 ملیۆن دۆلاره‌یه كه بۆ وه‌زاره‌ت ته‌رخانكرابووله‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه بۆ كاته ته‌نگه تاوییه‌كان.




