به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه خۆپێشاندان دەکرێت

به‌غدا – KDP.info/ به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق، سى و یه‌كی هه‌شت له تێكرِای شاروشارۆچكه‌كانی عێراقدا خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌درێت و هاوكات ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كوردی و چه‌ند كوتله‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن. حسێن شه‌ریفی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر كوتله‌ی ئه‌حرار، له لێدوانێكدا بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی عێراقی، رایگه‌یاند: خۆپیشاندان مافی هه‌موو تاكێكی عێراقیه و له ده‌ستوردا رێگه‌ی پێدراوه و مه‌به‌ست له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سى و یه‌كی هه‌شتیش به‌هێزكردنی بودجه‌ی وڵاته، ئه‌ویش به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق و وه‌زیرو پله تایبه‌ته‌كان، ئێمه به‌ته‌واوی پشتگیری له‌و خۆپیشاندانه ده‌كه‌ین. ناوبراو ئه‌وه‌شی وت "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت رێگه‌نه‌دات خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت، واتای ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی عێراقی له ئێستادا دیكتاتۆره. هاوكات، هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه له هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایانگه‌یا‌ندوه، پشتیوانی له‌و چالاكیانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان به به‌شێك له‌و هه‌وڵه جه‌ماوه‌ریانه ده‌زانین.هیواداریشن په‌رله‌مانتاران و وه‌زیرو پله باڵاكانی كوردستان هه‌نگاوی ئه‌رێنی ئه‌نجامبده‌ن له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی موچه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.




