سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له دکتۆر كه‌مال شاكر ده‌كات

بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیانەوە، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرخۆشی ئاراستەی دکتۆر کەمال شاکر سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد.
ئەمە دەقەکەیەتی:
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
برای به‌ڕێز د. كه‌مال شاكر، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان
سڵاوی خواتان لێبێت..
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت و هاوبه‌شی خه‌متانم. به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئۆقره‌یش به‌گشت لایه‌كتان ببه‌خشێ و ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان




