عێراق؛ 11 هه‌زار دۆسێی گه‌نده‌ڵیی هەیە و تائێستا بەدواداچوونی بۆ نەکراوە

بەغدا– KDP.info/ دۆسییەی گەندەڵییەکانی عێراق لە دەستەی نەزاهەی عێراق بەربەستی لێکۆلێنەوەی بۆیان دەکرێ. پەرلەمانتاریکی عێراقی دەڵێت ، له ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق دا زیاتر له 11 هه‌زار دۆسێی گه‌نده‌ڵیی هەیە , بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک گرفتی لابەلاوە ، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه.عه‌بدولحسێن ئه‌لحسێنی ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەوەی ئاشکرا کردووە ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق زیاتر له 11 هه‌زار دۆسێی گه‌نده‌ڵیی لایه كه به‌دواداچوونی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و تا ئێستا وه‌ك خۆی له‌و ده‌سته‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه.به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به‌رده‌وام بوونی ناكۆكیی نێوان كوتله سیاسییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی ده‌زگاكانی دیكه له‌كاری په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیانه وه‌كو خۆی.شایەنی باسە عێراق بە یەکێک لە وڵاتە هەر گەندەڵەکانی جیهان لە روو سیستەمی ئیدارییەوە هەژمار کراوە.




