گەیشتنی كەلوپەلی مرۆیی نوێی ئەمریكا كۆمەكی هەزاران پەنابەری سوری لە عێراق دەكات
یەكەم وەجبەی هاوكاری مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئاوارە تازەهاتوەكانی سوریا بۆ عێراق گەیشتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێكەوتی 26 ی ئاب كەوا پێكهاتبوو لە 225،000ژەمە خۆراكی ئامادەكراوی ئاژانسی ویلایەتە یەكرتوەكان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و، خێمەی خێزانی و، بیسكویتی وزەدار كەوا بەشێكی لەلایەن حكومەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە كۆمەك كراوە.
ئەم كەلوپەلانە پێویستی پەناگەی بە پەلەو خۆراكی فریاكەوتن بۆ هەزاران خێزانی پەنابەر لە عێراق دابین دەكەن. ژەمە خۆراكە ئامادەكراوەكانی ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەسەر پەنابەرەكاندا دابەش دەكرێت لە سەرسنور راستەوخۆ دوای گەیشتنیان.
حكومەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تاكە گەوەرەترین كۆمەك بەخشە بۆ وەلام دانەوەی كارەساتی سوریا چ لەناوەوە یان لەولاتانی دراوسێ بەعێراقیشەوە، بەدابینكردنی كۆمەك بە بەهای 1 ملیار دۆلار بۆ هاوكاری مرۆیی. ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بایی زیاتر لە 45 ملیۆن دۆلار هاوكاری دابین كردووە لەرێگەی هاوكارانی مرۆیی بۆ عێراق بۆ یارمەتیدانی حكومەت لە روبەروبونەوەی ئەو تەحەدایانەی دێنە بەردەم لەخۆگرتنی نزیكەی 200،000 پەنابەربەهۆی كێشەی سوریاوە.
لەوەتەی كێشەكە دروست بووە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زیاتر لە587 ملیۆن دۆلاری بۆ نوسینگەی لیژنەی بالای پەنابەران و پۆگرامی خۆراكی جیهانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان تەرخانكردووە . لەعێراق ئەم كۆمەكانە بەكارهاتون بۆ دابینكردنی پەناگەو ئاوو خزمەتگوزاریە گرنگەكانی تربۆ پەنابەرانی سوریا، هەروەها بۆكۆبۆنی خۆراك و ڤاوچەری خۆراك كەلەرێگەیانەوە پەنابەران دەتوانن بە ویستی خۆیان ئەو خۆراكانە هەڵبژێرن و بكڕن و دروست بكەن كە خێزانەكانیان دەیانەوێت یان پێویستیانە.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە نوسینگەی ڕاگەیاندنی كونسولخانەی گشتی ئەمریكاوە بكەن لە رێی07704431653




