موسڵ...پێنج مالی کوردی شەبەک تەقیندرایەوە

موسڵ تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە شاری موسڵ پێنجی مالی کوردی شەبەک تەقێندرایەوە،لەئاکامدا سێ کەس بوونە قوربانی.
سعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە گەرەکی کەرامەی شاری موسڵ پێنج ماڵی کوردی شەبەک بە بۆمبی چێندراو لە لایەن تیرۆرستان تەقیندرایەوە، لەئاکامدا ھاوڵاتیەک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش برینداربوون.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ژمارە ئەو شەبەکانەی لەدوای ھەرەشەلێکردنیان تاوەکو ئێستا کە لەلایەن تیرۆرستان کوژراون گەیشتۆتە 16کەس ونزیکەی 500مالیش ئاوارەبوونە لەترسی ئەو ھەرەشەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لەساڵی2003تاوەکو ئێستا زیاتر لەھەزاو200کوردی شەبەک لەموسڵ کوژراون.
ماویەک پێش ئێستا رێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی عێراق ھەرەشەی کۆمەلگوژی لەکوردانی شەبەک کرد ئەگەر پارێزگای موسڵ بەجێنەھێڵن.




