وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا: بۆ لێدانی ئه‌سه‌د چاوه‌ڕوانی بریار ده‌که‌ین

واشنتن - KDP.info/ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشکرای ده‌کات ، بۆ ئه‌گه‌ری لیدانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ئێسته‌دا له ئاماده باشیدان و، ئه‌گه‌رباراک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانیان پـێبدات.ده‌ست به‌جی گورزی سه‌ربازیان ده‌وه‌شێنن. چیک هه‌یگڵ له دیمانیه‌کیدا که که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیBBC له گه‌ڵی سازیکردبوو رایگه‌یاند:هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا چوار که‌شـتی جه‌نگی له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریایی ناوه‌ڕاسـتدا له ناوچه‌یه‌کدا جێـگیرکردووه که ده‌توانن به ئاسانی ئامنجه‌کانی خۆیان له سوریا بپێکن . بێجگه له مانه‌ش فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن.هه‌روه‌ها هه‌یگڵ پـێشـبینی کرد ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکاCIA به‌م زووانه یه‌کلای بکاته‌وه ئایا ئه‌و هێرشه کوشنده‌یه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو کرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شق به چه‌کی کیمیاوی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د بووه یاخوود نا.شایه‌نی باسه سه‌رۆکی ئه‌مریاک باراک ئۆباما داوای له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کردووه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان گشت بژاره‌کانی بخاته به‌رده‌ست.




