٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلی خامنەئی هوشداری دایە ئەمەریكا كە هێرش نەكاتە سەر سوریا

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info/ لە بارەی دەستوەردانی سەربازی ئەمەریكا لە سوریا عەلی خامەنی هۆشداریدا. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بڵاویانكردەوە عەلی خامەنی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران هۆشداری ئەوەی دا ئەگەر واشنتۆن دەستوەردانی سەربازی لە سوریا بكات ناوچەكە بەگشتی روبەڕوی كارەسات دەبێتەوە. لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لە عەباس عراقچی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی گواستەوە كە ئەو راپۆرتانەی باس لە سەردانی نهێنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا دەكەن بۆتاران دورن لە راستیەوە و جێگای پێكەنینە. 

هەواڵی پەیوەندیدار