نێچیرڤان بارزانی: هیچ حكوومه‌تێك ناتوانێت سلێمانی پشتگوێ بخات

به ئاماده‌بوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی خولی بیست و حه‌وته‌می قوتابیانی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایى له قوتابیانى زانكۆی سلێمانی كرد و ئاماژه‌ی به ره‌وشی زانكۆكان و گرنگی خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئەمەش دەقی وتارەكەیە:
به ناوی خوا،
مامۆستایانى به‌ڕێز..
قوتابیانی خۆشه‌ویست ..
زۆرم پێخۆشه كه ئه‌مڕۆ له شاری خۆشه‌ویستی سلێمانیم؛ بۆ به‌شداریكردن له خۆشی و سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌دا، له ڕۆژی سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوونتان له زانكۆ. پیرۆزبایی له یه‌كه یه‌كه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و كه‌سوكارتان ده‌كه‌م. ده‌ستخۆشیش له‌و مامامۆستایانه ده‌كه‌م كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه هیلاك بوون و ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌بینن. سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونى مامۆسایانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌م.
زانكۆی سلێمانی، دوور له پێداهه‌ڵگوتن و به حه‌ق؛ خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕشنگداری زانستی و شۆڕشگێڕییه له مێژووی كوردستاندا. ئه‌و زانكۆیه دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له ساڵی 1974 به ته‌واوه‌تی چووه ناو شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه له ناوچه ئازادكراوه‌كان. هه‌روه‌ها زانكۆی سلێمانی مه‌ڵبه‌ندێكی به‌هێزكردنی هه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه، كه‌سانی زۆر زیره‌ك و به‌هره‌مه‌ندی به‌خشیوه‌ته كوردستان. خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كان، بۆ ئێوه شانازییه كه ئه‌مرۆ ئێوه ده‌رچووی زانكۆی سلێمانی بن، لێتان پیرۆز بێت.
زۆریش خۆشحاڵم كه ئاستی خوێندن له زانكۆی سلێمانی له پێشه‌وه‌یه، حكوومه‌تیش له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه؛ بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی زانكۆی سلێمانی و هه‌موو زانكۆكانی كوردستان؛ ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردنتان.
لێره‌شدا ده‌مه‌وێ دووپاتی بكه‌مه‌وه كه زۆر گرنگه زانكۆی سلێمانی زیاتر قوتابیان هان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و زۆرتر لێكۆڵینه‌وه‌ى زانكۆیی و زانستییانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ دیراسه‌كردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی كوردستان و لێكه‌وته‌كانیان له سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. داوا له زانكۆكانی كوردستانیش ده‌كه‌م، یارمه‌تیی ئه‌و قوتابییه كورد و بیانیانه‌ش بده‌ن كه له زانكۆكانی ده‌ره‌وه كار له سه‌ر ئه‌و تێزانه ده‌كه‌ن و بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌وباره‌وه دێن بۆ كوردستان. هه‌روه‌ها داوا له مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ ده‌كه‌م، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر چۆنیه‌تیی نه‌هێشتنی توندوتیژیی خێزانی و چۆنیه‌تیی نه‌هێشتنى زوڵمكردن له ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا؛ بكه‌ن.
داوا ده‌كه‌ین بایه‌خێكی زۆر به‌م بوارانه و هه‌موو ئه‌و بوارانه بده‌ن كه ده‌بنه مایه‌ی پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ ڕۆڵێكی چالاكتر له پرۆسه‌ی پێشخستنى كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا؛ بگێڕێت.
هه‌ر له‌م بواره‌شدا پێویسته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له كوردستان؛ بایه‌خ به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی زانكۆكان و داهێنانه‌كانی دیكه‌ی زانكۆ بده‌ن، چونكه به‌و شێوه‌یه زانكۆ و كۆمه‌ڵگه زیاتر تێكه‌ڵى یه‌كتر ده‌بن.
ئه‌مڕۆ زۆر دڵخۆشین به سه‌ركه‌وتنی ئێوه. ئه‌و ژماره زۆره‌ی خوێندكاران كه له زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان ده‌رده‌چن، ده‌بنه مایه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌مان، چونكه ئه‌وه به‌شێكه له پرۆسه‌ی بنیاتنانی تاكی كوردستانی.
كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه ژیانێكی خۆش و هاوچه‌رخانه و ده‌رفه‌تی كار و خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز دابین بكات، ئه‌وه‌ش له ئه‌ركى پاراستنی ئاسایش و ئارامى، دامه‌زراندن له كه‌رتی گشتیی حكوومیدا به پێی پێویستییه‌كان، دروستكردنی هه‌لی كار له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و پڕۆژه‌كانی قه‌رزی بچووك و دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، درێژه‌دان به پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و دروستكردنى خانوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له پڕۆژه‌ی تواناسازی.
سلێمانی هه‌ر له كۆنه‌وه خاوه‌ن سه‌رمایه‌داری زۆر نیشتیمانپه‌روه‌ر بووه، چاكه و پڕۆژه‌كانیان له پێناو خه‌ڵك و شاره‌كه‌یاندا، وای كردووه ناویان بچێته ناو مێژوو. ئێستاش زۆر دڵم خۆشه كه ده‌بینم هه‌ندێ له سه‌رمایه‌دارانی سلێمانى كار له بواری فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانى شار ده‌كه‌ن، ئه‌وه لای ئێمه جێگه‌ی ڕێز و ته‌قدیره. هه‌ر لێره‌شدا داوا له كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان ده‌كه‌م كه سوود له توانای ده‌رچووانی زانكۆی سلێمانی وه‌ربگرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له نێوان زانكۆ و كۆمپانیا و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان دروست ببێ.
به‌ڕێزان...
زۆر جار گوێمان له‌وه ده‌بێت كه ده‌ڵێن سلێمانی پشتگوێ خراوه، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن هیچ حكوومه‌تێك ناتوانێ سلێمانی پشتگوێ بخات، چونكه مێژووی سلێمانی كه به جووڵه و زیندوویی خه‌ڵكه‌كه‌ی تۆمار كراوه، گره‌نتیی ئه‌وه ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگوێ نا‌خرێت. ئێمه هه‌رگیز سلێمانی پشتگوێ ناخه‌ین، سلێمانی هه‌ر خۆشه‌ویسته و لای ئێمه هه‌ر خۆشه‌ویست ده‌مێنێته‌وه.
ئێمه پێشتر ڕامانگه‌یاندووه كه سلێمانی ده‌كه‌ینه پایته‌ختی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان، ئێستاش زۆر پشتگیری له پڕۆژه بڕیاری به فه‌رمی دیاریكردنی سلێمانى به پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌كه‌ین، كه پڕۆژه‌یه‌كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه.
سه‌ره‌تاكانی زۆر ڕه‌وت و كایه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستانی عێراق، له سلێمانی ده‌ستیان پێكردووه. كارنامه‌ی ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه پشتگیریی ئه‌وه بكه‌ین كه به‌رده‌وام چالاكیی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی له سلێمانی هه‌بن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بیانه‌ی پێویستن، هه‌بن و به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی به بێ كه‌موكوڕی؛ سلێمانى ببێت به پایته‌ختی ڕۆشنبیریمان.
له ڕووی ئیداریشه‌وه ڕامانگه‌یاندووه كه ئێمه لایه‌نگیری ئه‌وه‌ین ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌مووی پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك بتوانێ پێشبكه‌وێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له راپه‌ڕاندنی كاره‌كان له ده‌زگاكانی حكوومه‌ت؛ كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ین. ئه‌وه‌ش به به‌شێك له پرۆسه‌ی چاكسازیی ئیداری و سیاسی داده‌نرێت له هه‌رێمى كوردستاندا كه ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به جددى به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌رى.
هه‌روه‌ها هه‌وڵمان دا هه‌موو ئه‌و لێكه‌وته خراپانه‌ی له ئه‌نجامی ململانێی توندی هه‌ڵبژاردن سه‌ریان هه‌ڵدا له هه‌موو شوێنه‌كانى كوردستان نه‌هێڵین، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان له مافه‌كانیان لای حكوومه‌ت بێبه‌ش نه‌بن. هه‌روه‌ها له پێناو دابینكردنی بارودۆخێكی سه‌قامگیر، چونكه هیچ پێشكه‌وتنێك بێ ئارامی دروست نابێت. بۆیه لێره‌شدا به پێویستی ده‌زانین كه هه‌میشه پاراستنی سه‌قامگیرى، له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه له كوردستان له به‌رچاو بگیرێت.
یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌وه‌یه شاره‌كه‌ی خۆیان خۆشده‌وێت، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر باشه؛ بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ر شارێك. بێگومان خه‌ڵكی سلێمانی حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش پێش بكه‌ون.
به‌ڕێزان، ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست..
ئێستاش ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی و ده‌وڵه‌تداری له عێراقدا هه‌یه، كورد و سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌و ته‌نگژه‌یه‌دا مایه‌ی دروستبوونی كێشه و ته‌نگژه نین، به‌ڵكو كێشه‌كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووری عێراق و ڕێككه‌وتننامه‌كان دروست بووه، ئێمه وه‌ك كورد به‌شێكین له زه‌ره‌رمه‌ندانی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووری عێراق. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كورد و سه‌ركردایه‌تیی كورد بێته ده‌نگ. چونكه هه‌موو پرۆسه‌ی سیاسی و سیسته‌می فیدراڵى له عێراق كه له سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و ته‌وافوق، دروست كراوه، به جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور؛ له مه‌ترسیدایه.
ئه‌و مادده و خاڵه ده‌ستووریانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به هه‌رێمى كوردستان هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كورده‌وه؛ بۆ كورد زۆر چاره‌نووسسازن. ماده‌ی 140 كه چاره‌نووسی كه‌ركووك و به‌شێكی زۆر له چاره‌نووسی خاكی كوردستانی پێوه به‌نده؛ تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنێكی زۆر زه‌قی ده‌ستووره، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له زۆر له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، خێزانه كورده‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له ژێر هه‌ڕه‌شه و كوشتندان. بودجه‌ی پێشمه‌رگه نادرێت و هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی به‌رگریی عێراق؛ بێبه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له بواری سوودوه‌رگرتن له سامانه سروشتییه‌كان، به‌رده‌وام لێدوانی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ده‌درێت و تا ئێستا یاسای نه‌وت و غاز له عێراق به‌و شێوه‌یه‌ك كه ڕێككه‌وتنی پێشترمان له سه‌ر كردووه جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها یاسای دابه‌شكردنی داهاتى نه‌وتیش هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
هه‌رێمی كوردستان به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌وتییه‌ی په‌یڕه‌وی كردووه، ئه‌مڕۆ خاوه‌ن كاره‌بایه له‌و عێراقه كه‌م كاره‌بایه‌دا و كاره‌بای داوه‌ته پارێزگای كه‌ركووكی خۆشه‌ویستیش، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌با به مووسڵیش بدرێت. ئێستا هه‌رێمی كوردستان به پشتبه‌ستن به خۆی ڕووناكه و؛ ڕووناكی ده‌داته ده‌وروبه‌ریشی. ئینجا له جیاتی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات كه كاره‌بای بۆ هاووڵاتیان دابین كردووه، سیاسه‌تێكی پێچه‌وانه په‌یڕه‌و ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
شۆڕشی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شۆڕشی به‌رگری بووه له خاك و له خه‌ڵكی كوردستان، ئێمه چاومان له ماف و خاكی كه‌س نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وكات ئاماده نه‌بووین و ئێستاش ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری خاك و مافه‌كانی خۆمان بین. بۆ ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی دیاریكراوی عێراقیانه هه‌یه، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراقه.
ئه‌و مافانه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین و ئه‌و ڕێگایه‌ی كورد گرتوویه‌تی بۆ داواكردنی مافی خۆى؛ هیچیان ناده‌ستووری و نایاسایی نین. زیاتر له‌و ماوه ده‌ستوورییه‌ى كه پێویست بوو ئێمه ته‌حه‌مولمان كردووه. ئێستاش چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌ى كه هه‌مانه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا هه‌مووى جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ش ته‌نها به قسه ناكرێت، پێویسته ڕێككه‌وتنیان له سه‌ر بكرێت به زووترین كات.
هه‌ر له‌و بواره‌شدا یه‌كبوونی هه‌موو گه‌لی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماددانه‌ی ده‌ستوور كه په‌یوه‌ندییان به دیموكراسی و فیدرالی و مافه‌كانی كورده‌وه هه‌یه له عێراقدا، شتێكی زۆر زۆر پێویسته و ناكرێ هیچ كه‌سێك خۆی لێ لابدات.
قوتابیانی خۆشه‌ویست، دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م. هیوادارین به‌ره‌و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی زیاتر بچن؛ له سایه‌ی یه‌كگرتوویی هه‌موو گه‌لی كوردستان. هیوادارین شاری سلێمانی و هه‌موو كوردستان هه‌میشه له خۆشی‌دا بژین.
زۆر سوپاس




