کۆمسیۆنی باڵا: بۆ پرپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژارده‌ن چه‌ند شوێنێک قه‌ده‌غه‌کراوه و سه‌رپێچیکاران سزاده‌درێن.

هه‌رێمی کوردستان - KDP.info/ڕێگانادرێت بە هەڵواسینی پۆستەر لەسەر فەرمانگە حكومیەكان و پارك و باخچەكان و مزگەوت و شوێنە ئاینیەكان و پرد و بەرزە پردەكان هەروەها خوێندنگا و زانكۆكان، هاوكات بەكارهێنانی لەزگە و سیكۆتین بەهەموو شێوەیەك ڕێگا پێنەدراوە بۆ هەڵواسینی پۆستەرەكانیان و ناكرێت هێما و ستونی ترافیكی هاتوچۆ داپۆشرێت.سه‌رۆکی کۆمسێۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کان به KDP.infoراگه‌یاند: هەڵواسینی پۆستەر لەسەر فەرمانگە حكومیەكان و پارك و باخچەكان و مزگەوت و شوێنە ئاینیەكان و پرد و بەرزە پردەكان چه‌ند شوێنکی دیکه‌ی دیاریکراو قه‌ده‌غه‌کراوه، لەڕێگای دەستەی هەڵبژاردنەكانەوە هەرلایەنێك بڕی (25) ملێون دینار بارمتەی لێوەرگیراوە تا پابەندی ڕێنمایەكانی شارەوانی بن، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش سه‌رپێچی بکات راسته‌وخۆ ، له‌لایه‌ن دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی دەست بە ئیجرائات هده‌کرێت لەگەڵ لایەنە سه‌رپێچیکاره‌کان .شاینی باسه به‌پێ زانیارییه‌کان گه‌یشتوو به KDP.infoپێش ئەوەی 24 كاتژمێر بەسەر دەستپێكی بانگەشەكردنی هه‌ڵبژاردن تێپەڕبێت، سەرپێچی لایەنەكان له شه‌قامه‌کانی شاری سلیمانی بەدی كراوه.




