ته‌ق ته‌ق: گه‌نجێکی دیکه‌ش به‌هۆی مه‌له‌وانیکردنه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا

ته‌ق ته‌ق - KDP.info/ گه‌نجێك له زێی بچوكدا خنکا و ریژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌شی که له رووباره‌وه به نه‌زانی مه‌لوانی ده‌که‌ن گیانیان له ده‌ستداوه به‌به‌راورد له گه‌ل سالانی رابردوو زێده‌تر بووه ،دوێنێ ئێواره سێشه‌ممه له‌كاتی مه‌له‌كردندا له‌زێی بچوك له‌نزیك پردی ته‌ق ته‌ق، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (19) ساڵانی دانیشتوی گوندی حه‌ساری سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك خنكا و تاكو دوێنێ شه‌و ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.که‌سێکی نازیک له که‌سو کاری ئه‌و کوره گه‌نجه‌ی دانیشتوی که‌رکوک به KDP.infoراگه‌یاند ئه‌و گه‌نجه ناوی ده‌شتی ته‌هایه و دانیشتوی گوندی حه‌ساری سه‌ر به‌ناحیه‌ی شوانی پارێزگای كه‌ركوكه و به‌مه‌به‌ستی یاری تۆپی پێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێی چونه‌ته ته‌ق ته‌ق پێش ده‌ستپێكردنی یاریه‌كه مه‌له‌وانیان كردوه له‌ئه‌نجامدا ئه‌و گه‌نجه خنكاوه. به پێێ ئاماره‌کان به‌به‌راورد له گه‌ڵ سالانی رابردوو ده‌یان گه‌نج به‌هۆی مه‌له‌وانیکرنه‌وه بوونه‌ته قوربانی ته‌نها له زێ بچووک له‌ماوه‌ی دوو مانگدا شه‌ش هاوڵاتی گێنیان سپاردووه.




