٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە چوار پەیمانگای نوێ بۆ مامۆستایان دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوار پەیمانگا لە ھەولێر وسلێمانی ودھۆک و گەرمیان دەکاتە بۆ مامۆستایانی.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان د.عیسمەت محەمەد خالد لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:وەزارەت چوار پەیمانگا لە ھەولێر وسلێمانی ودھوک وگەرمیان دەکاتەوە بۆ بەھێزکردنی توانای ماموستایان،بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی ئیمزاکردوە وماوەی چوار مانگ لە وپەیمانگانە وانە دەڵێنەوە.

 د.عیسمەت محەمەد خالد گوتیشی: ھەریەکێ لەو پەیمانگانە زیاتر لە چوار ھەزار مامۆستا تێدا دەخوێنن بۆ ماوەی دوو ساڵ دواتر بە بروانامەی بەکالۆریۆس بۆیان ھەژماردەکرێت.

محەمەد خالد رونیشیکرده‌وە، تەنھا ئەو ماموستایانە دەتوانن لەوپەیمانگانە بخوێنن کە دەرچوی پەیمانگاوماموستابن لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار