حکوومه‌تی عێراق رازی نیه له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بدرێت

به‌غدا- KDP.info / حکوومه‌تی عێراق رازی نیە ئاسمان و خاکی وڵاته‌که‌ی بۆ ھێرشکردنە سەر سوریا بەکاربھێنرێت. له کاتێکدا که له‌لایه‌ند هه‌ندێک وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان باس له وه‌شانی سه‌ربازی له رژێمی ئه‌سه‌د ده‌کرێت ،عەلی موسەوی راوێژکاری راگەیاندنی سەروک وەزیری عێراق لە لێدوانێکدا به کاناڵی ئه‌لعراقییه‌ی رایگەیاند: ھەموو کات عێراق دژی دەستێوەرانی سەربازی بووە و ھیوای خواستووە لە رێی چارەسەری سیاسی و ئاشتیانەوە قەیرانی سوریا چارەسەر بکرێت ، ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەستیوەردانی سەربازی چارەسەری قەیرانی ئەو وڵاتە ناکات ، راوێژکاره‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران روونیشیکردۆتەوە: کە لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی سوریاوە حکوومەتی عێراق رەزامەند نەبووە کە خاک و ئاسمانی عیراق بۆ ھێرشکردنەسەر سوریا بەکاربھێنرێت، دەستوری عێراقیش رێگە نادات لە رێی عێراقەوە ھێرش بکرێتە سەر ھیچ وڵاتێک . شایه‌نی باسه هه‌رێه‌که له وڵاتانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ده‌دن که ئه‌گه‌ر ساغبوویه‌وه رژێمی ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیایی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی سڤیل به‌کار هێناوه، ئه‌وکات ئه‌گه‌ر هه‌یه هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن.




