به‌غدا.. ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبێلک ده‌یان هاوڵاتی دیکه‌ی خه‌ڵه‌تانی خوێن کرد

به‌غدا - KDP.info/ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوچه‌ی شه‌عب له باكوری شاری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا 17 كه‌س كوژران و برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیس به تۆری هه‌واڵه‌کانی عێراقی راگه‌یاند: چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له به‌غدا له چه‌ند ناوچه‌ئ\یه‌کی ئه‌و شاره روویداوه به هۆیه‌وه ده‌یان کوژراو بریندار هه‌یه ، سه‌رتا له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکه‌وه له‌ناوچه‌ی شه‌عب له باكوری شاری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا 17 كه‌س كوژران و برینداربوون هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی (جسر دیاله) له باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ته‌قینه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا 29 كه‌س كوژران و برینداربوون.له‌ناوچه‌ی (مه‌حمودیه) ش له باشووری به‌غدا، خۆكوژێك به‌پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی له‌ناو چێشتخانه‌یه‌كدا ته‌قانده‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و 8 ی تریش برینداربوون.هاوکات له‌ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه.12 كه‌س کوژران، له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی (شوعله) و (كازمیه‌ش)، 6 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ته‌قیونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ی قوربانیه‌كان ئاشكرانه‌بوون.




