٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕووسیا و چین جاریکی دیکه‌ به‌رگری له رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌که‌ن‌

سەرچاوە: KDP.info

سوریا -  KDP.info/   روسیا و چین بەتوندی هۆشداری دەدەنە وڵاتانی رۆژئاوا لە ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لەدژیده‌سه‌ڵاتی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و پێیان وایه‌ کردارێکی له‌مجۆره‌ كاردانەوەی خراپ لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریکیا دروست ده‌کات. ئاژانسی هەواڵی شێنخوای چینی لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە ئاشكرای كرد، وڵاتانی رۆژ ئاوا ئاماژه‌ به‌ بڕیاری پێشوەختیان بۆ به‌کارهێنانی چەكی كیمیایی لە سوریا ده‌ده‌ن، بەجۆرێك پێش ئەوەی تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كارەكانیان تەواو بكەن، هەندێك وڵاتی رۆژئاوا لایەنی بەكارهێنەری كیمیایی دیاریكردووە. ئه‌مهه‌ڵویسته‌ش لای جینه‌وه‌ ره‌تکراوه‌ته‌وه‌، لای خۆشییه‌وه‌  گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند: ئەو وڵاتانەی كە دەیانەوێت لەپشتی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بیانوو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی بۆ سەر سوریا بدۆزنەوە،بەو كارە ناڕەحەتیەكی دیكە بۆ هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەخوڵقێنن و، كاردانەوەی خراپیش لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریکیاا دروست ده‌کات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار