به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی 27می قوتابیانی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

به ئاماده‌بوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی خولی بیست و حه‌وته‌می قوتابیانی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى به‌خێرهاتنى میوانانى به‌شدار بووى كرد و هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له قوتابیانى ده‌رچووی ئه‌م خوله‌ی زانكۆی سلێمانی كرد.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌رتی خوێندن له زانكۆكان كرد .
دواتر لەلایەن به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له قوتابیانى زانكۆی سلێمانی خولى بیست و حه‌وته‌م كرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ره‌وشی زانكۆكان و گرنگی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان كرد.




