٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆلەنت ئارنج: یاسای لێبووردنی گشتی دەرناكەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج لە بەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی خەبەر توركدا باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و ئەو هەنگاوانەی كرد كە بۆ سەر خستنی ئەم قۆناخە جێبەجێ كراون.

بولەنت ئارنج راگەیاند كە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە لایەن حكوومەتەوە بەو پەڕی جدییەتەوە بەردەوامە و ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە راوەستاندنی قۆناخی چارەسەری دەكەن راست نین.

ئارنج سەبارەت بە لێدوانی چەند سیاسەتمەدارێكی توركیا سەبارەت بە دەر كردنی یاسای لێبووردنی گشتیش رایگەیاند كە تا ئێستە هیچ جۆرە بەرنامەیەكی حكوومەتی توركیا بۆ ئەم مەبەستە نەبووە و باوەر ناكەم لە داهاتوویشدا بەرنامەیەكی بەمجۆرەی حكوومەت هەبێت.

سەبارەت بە بارودۆخی سووریا و ئەگەری دەستوەردانی سەربازیش لە سووریا ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئەگەری دەستوەردانی سەربازیدا حكوومەتی توركیای بۆ بەشداری كردن لە دەستوەردانییە گەڵاڵە پێشنیارێك ئاراستەی پەرلەمان دەكات و ئەگەر دەنگی لە سەر درا ئەوا بەشداری لەو دەستوەردانییە دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار