لە ناوچەی درێك ژمارەیەك جاش چەكیان دانا و داوای لێبووردنیان لە خەڵك كرد

ماردین- KDP.info/ لە چوارچێوەی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی و دیموكراتیزە كردنی توركیادا رۆژی سێ شەممە ژمارەیەك لە پاسەوانی گوندەكانی ( جاش) ئەو ناوچەیە لە مەراسمێكدا چەكەكانی خۆیانیان دانا و داوای لێبووردنیان لە گەلی كورد كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یوكسەكئوڤا بلاویكردەوە كە رۆژی سێ شەممە لە مەراسمێكدا كە هەر یەك لە رێكخراوەكانی مەیا دەر، مادای دەر، كوردی دەر و تۆهاد دەر تێیادا بەشداربوون ژمارەیەك لە جاشەكانی گوندەكانی ناوچەی درێكی سەر بە شاری ماردین چەكەكانی خۆیانیان دانا و داوای بە هۆی ئەوەیەوە كە لە ساڵانی رابردوودا بوونەتە هۆكاری ناخۆشی و شەڕ و پێكدادان و بەشدارییان لە شەڕی سوپا لە دژی كورد و كردووە داوای لێبووردنیان لە گەلی كورد كرد.
لەم مەراسمەدا سەرۆكی جاشەكانی ئەو ناوچەیە محەمەد عەلی چین لە سەر ناوی جاشەكان وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە زیاتر لە 19 ساڵە بە هۆی ناچاری و گوشارەكانی حكوومەتی توركیاوە چەكی جاشایەتییان هەڵگرتووە بەڵام ئەمرۆ پەشیمانن و چەكەكانیان دادەنن.




