گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان: سوورین له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی جه‌خت لەسەر ئەوەدەكاتەوە كە كوتله سیاسییه‌كان سوورن له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی.
موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان به هاوكاری كوتله سیاسییه‌كانی دیكه، سووره له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ په‌رله‌مانی عیراق و دواتر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی.
له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان گوتی: مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌عێراقدا، پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان هه‌یه.
لەوبارەیەشەوە موئەیەد تەیب ئاماژەی بەوەكردووە كە لەوەناچێت سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر پێشنیاری له‌و جۆره رازی بێت.




