٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا دەكات خۆپیشاندانی 31ی ئەم مانگە دوابخرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا داوای لەو كەسانە كرد كە نیازیان وایە لە رۆژی سی و یەكی ئەم مانگە خۆپیشاندان بكەن، بۆ كاتێكی دیكە دوای بخەن بەهۆی ئالۆزی بارودۆخی ئەمنی و هەوڵدانی گروپە تیرۆریستییەكان بۆ تێكدانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق . لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ژمارەیەك گەنجی كۆمەڵگەكەمان ئارەزووی خۆپیشاندان دەكەن لە رۆژی سی و یەكی ئەم مانگە و داوا دەكەن كە خانەنشینی پەرلەمانتاران نەمێنێت، هەروەها داوا دەكەن كە چاكسازی سیاسی و ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا بكرێت . لە بایاننامەكەدا هاتووە كە وەزارەتی ناوەخۆ پێشوازی لە هەموو چالاكییەكی ئاشتی دەدات كە دەستووری عێراقی رێگەی پێداوە، بەڵام ئاگاداری هەموو ئەو كەسانە دەكات كە داوای خۆپیشاندان دەكەن بارودۆخی ئەمنی وڵات لە بەر چاو بگرن كە ئالۆزییەكی زۆر بە خۆوە دەبینێت، هەروەها داواش دەكات كە ئەم خۆپیشاندانە بۆ كاتێكی دیكە دوابخەن .

 

هەواڵی پەیوەندیدار