٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی پشتگیری لە بوونی وێنەكانی خومەینی و خامەنەیی لە شەقامەكان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ نوری مالكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەخنەی گرت لەوەی وێنەی خومەینی و خامەنەئی لە شەقامەكان لاببردرێت، بەڵام ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی عێراقییە داوای كرد دەستبەجێ ئەم وێنانە لابدرێن . لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی مالكی هاتووە كە بە توندی لێدوانەكانی حەیدەر مولا ئەندامی عێراقییە رەتدەكاتەوە كە دوێنێ داوای كردبوو وێنەی هەر یەكە لە خومەینی و خامەنەئی لە شەقامەكانی بەغدا لابدرێن، مالكی بەرپرسیاریەتی پێكدادانی چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی خستە ئەستۆی ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە . بەپێچەوانەوە ئیئتیلافی عێراقییە كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە عێراق بۆ عێراقییەكانە و رێگە نادات هیچ وڵاتێك دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات، ئەگەر ئەو دەستتێوەردانە لە ئێرانەوە بێت یان لە توركیا یاخود لە هەر وڵاتێكی دیكە . روونیشیكردەوە كە هەڵواسینی ئەم وێنانە كاریگەری خراپی لەسەر هاوولاتیان و سەروەری عێراق دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار