دادگایی سەرۆكی پێشووی ئەڵمانیا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل

ئەڵمانیا – KDP.info/ میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردەوە كریستیان فۆلف سەرۆكی پێشووی ئەڵمانیا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە دەرهێنەری فیلمێك بە بڕی 800 یۆرۆ دادگایی دەكرێت. هەروەها میدیاكانی ئەلمانیا ئاماژەیان بەوەشداوە كە بڕیارە دادگایی سەرۆكی پێشووی ئەلمانیا لە یەكی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە هانۆڤەر ئەنجام بدرێت. هاوكات میدیاكانی ئەلمانیا راشیانگەیاندووە كریستیان فۆلف لە لایەن دادگای هانۆڤەرەوە نامەیەكی چواردەی لاپەرەیی پێگەیشتووە كە تێیدا ناوەرۆكی تۆمەتەكە خراوەتەڕوو و كۆپیەكی ئەو نامەیە ئاراستەی پارێزەكانیشی كراوە.




