٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تونس.. ناساندنی ئەنسارو شەریعە وەك گروپێكی تیرۆریستی

سەرچاوە: KDP.info

تونس – KDP.info/ عەلی عورێزی سەرۆكی حكومەتی تونس گروپی ئەنساو شەریعەی لە تونس وەك گروپێكی تیرۆریستی بەفەرمی ناساند. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەلی عورێزی رایگەیاند كە گروپی ناوبرا بەرپرسیارە لە رفاندن و تیرۆركردنی چەندین سەركردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە نێویاندا شوكری بەلعید و محەمەد بەراهمی لە ساڵی رابردووداو هەروەها كوشتنی چەندین كەس لە هێزەكانی ئەمنی و سەربازی، هەروەها راشیگەیاندوە ویرای ئەوەی گروپی ئەنسارو شەریعە بەرپرسیارەتی چەندین پیلان و كۆكردنەوەی چەك بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر ئەندامانی بۆ تیرۆركردنی هاونیشتمانیان لەئەستۆدایەو،جگە لە زیانگەیاندن بە سیاسەتی ناوخۆو دەرەوە هەروەها بۆ هەمو ئەمانەش بەڵگەی پێویست لەبەردەستن و سەیفوڵڵا بن عومەر بن حوسین ناسراو بە ئەبوعەیاز سەركردە لە گروپەكە بەچەندین كردەی جۆراوجۆری نامرۆڤایەتی و تاوان بەرپرسیاریەو دادگای ئەو وڵاتەش لە ئەنجامی كەڵە كەبونی تاوانەكانی ناوبرا و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركردوە بەڵام بە پێی هەواڵەكان ناوبراو خاكی تونسی جێهێشتووە،جێی باسە ئەنسارو شەریعە لەساڵی دو هەزارو یازدە دامەزراو بەهۆی جیاوازی بەرنامەكانیان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا دان بە شەریعیەتی كاركردنی گروپەكە نەنراو، وەزارەتی ناوخۆی تونسیش ئەنجامدانی كۆنگرەی سالانەی لە وڵاتەكەیدا قەدەغەكرد دوای ئەوەی داوایان پێشكەش كردبو لەشاری قەیرەوان كۆنگرەیان ببەستن و بەهۆشیەوە پێكدادانی نێوان لایەنگرانی گروپەكە و هێزە ئەمنیەكانی لێكەوتەوەو كەسێك كوژرا و شەش تریش لە گروپەكە برینداربوون وێرای برینداربونی بیست و یەك كەس لە هێزە ئەمنیەكان

هەواڵی پەیوەندیدار