٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانی نیشتیمانی كار بۆ لەكارلادانی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ بەتوول فاروق ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند كە هاوپەیمانی ناوبراو دەستی بە كۆكردنەوەی دەنگ كردووە بۆ لەسەر كارلادانی تەواوی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە ئاكامی رێگەدان بە حەیدەر موللا كە لە دانیشتنێكی ئەنجوومەندا قسە بە مەرجەعییە ئایینییەكان بكات. روونیشی كردەوە كە هاوپەیمانی نیشتمانی داوا لە موللا دەكات بە شێوەیەكی فەرمی پۆزش بهێنێتەوە سەبارەت بەو قسانەی بە مەرجەعییە ئایینییەكان كردوونی. ئاماژەی بەوەیش كرد كە هاوپەیمانی نیشتمانی سەری لەوە سوڕماوە چۆن دەستەی سەرۆكایەتی رێگەی بە موللا داوە لە دانیشتنەكەدا ئەو قسانە بكات. گوتیشی لابردنی وێنەی خومەینی لە كارنامەی دانیشتی ئەنجوومەندا نەبووە كەواتە چۆن نوجەیفی رێگەی بە موللا داوە قسەبكات و ماوەیشی داوەتێ قسەی زۆرتر بكات. ئاماژەی بەوەیش كرد هەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە كە نوجەیفی بە ئەنقەست رێگەی بە موللا داوە قسە بكات تا مشت و مڕ بنێتەوەو رێ نەدات ئەنجوومەن دەنگ لەسەر ئەو یاسا گرنگانە بدات كە خۆی ئامادە كردبو دەنگیان لەسەر بدات. گوتیشی لەو بارەوە دۆسێیەكی لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجوومەندا دەكرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار