رۆیتەرز: ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاد كردووە

تاران – KDP.info/ ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز لە سەر زاری دیپلۆماتە رۆژئاواییەكانەوە بڵاوكردەوە كە راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، كەوا بریارە بیست و هەشتی ئەم مانگە بڵاوبكرێتەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاد كردووە. لە لایەكی دیكەشەوە دیپلۆماتە رۆژئاواییەكان پێشبینی ئەوەشیان كردووە كە راپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵگری هەندێ زانیاری بێت كە ئاماژە بەوە دەدەن، ئێران فراوان كردنی كۆگا یەدەكە ئەتۆمیەكانی سنوردار كردووە كە ئەمەش رێگا بۆ ئەنجامدانی دانوستانەكانی نێوان ئێران و شەش ولاتە زلهێزەكەی جیهان خۆش دەكات. جێی باسە كۆمەلگای نێودەولەتی خوازیارە كە دەست بەكار حەسەن روحانی گروتینێكی نوێ بە دانوستانەكان بدات و كۆتایی بەو نیگەرانیانە بهێنێت كە كۆمەلگای نێودەولەتی بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران هەیەتی.




