٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خوزەیر خوزاعی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ خزەیر خوزاعی جێگری سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بە یاوەری شاندێك لە بەرپرسانی سیاسی و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دكتۆر فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و دكتۆر كەمال كەركووكی بەرپرسی مەكتەبی گشتی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا. دواتر لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان جێگری سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ رایگەیاند كە مەبەستی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ باشتركردنی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە. گوتیشی بڕیار وایە بۆ ئەم مەبەستە شاندەكە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببێتەوە.

 هەروەها جێگری سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ رایگەیاند كە سەرۆك بارزانی رۆڵێكی بۆچوونی خۆی لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا هەیە. رایشیگەیاند كە دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیكەیشدا ئەنجام دەدەن، كە رۆڵیان لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا هەیە. سەبارەت بە تەندروستی مام جەلالیش رایگەیاند كە كەسوكارە نزیكەكانی سەرۆك كۆمار پێیان راگەیاندوون كە تەندروستی مام جەلال بەرەو باشییە و گوتی ئێمە و هەموو خەڵكی عێراقیش هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ دەخوازین.

هەواڵی پەیوەندیدار