گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی چه‌كدار كردنی هێزه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی چه‌كدار كردنی هێزه عێراقیه‌كان له راپۆرتێكیدا ئاشكرای ده‌كات كه گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر‌و ترسناك هه‌یه له دۆسیه‌ی چه‌كدار كردنی هێزه‌كانی عێراقدا له رووی پاره‌و تێچوون و جۆری چه‌كه‌كانه‌وه .
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه : پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 7/10/ 2010 وه لیژنه‌كه پێكهێنراوه بۆ چاودێری كردنی كڕین و چه‌كدار كردنی هێزه عێراقیه‌كان بۆ یان ده‌ركه‌و‌تووه كه زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه زۆر زیاتر له به‌هاكه‌ی خۆیان پاره‌یان بۆ سه‌رف كراوه به جۆرێك ده‌گاته چوار ئه‌وه‌نده‌ی به‌های چه‌كه‌كان و زۆربه‌شیان له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته‌وه كڕدراون و كرێی هێنان و گواستنه‌وه‌شیان دیار نییه .
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه كۆنن و له‌كار كه‌وتوون یان چاككراونه‌ته‌وه‌و بۆ به‌كار هێنان هیچ گره‌نتیه‌كیان نییه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به نرخێكی خه‌یاڵی كردراون .
راپۆرته‌كه راسته‌وخۆ مالیكی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌و گه‌نده‌ڵیه چونكه ئه‌و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌و داوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبراو ده‌كات .




