٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەوڵی چارەسەری گرفتی خوێندنی قوتابیانی رۆژئاوا لەهەرێمی كوردستان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / وەزارەتی پەروەدەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوكاری چەند وەزارەت و لایەنێكی تری پەیوەندیدار و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەهەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی گرفتی خوێندنی قوتابیانی رۆژئاوای كوردستان دەدرێت كە بەهۆی باری ناهەمواری ناوچەكانیان ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونەو ئێستا لەكەمپەكان نیشتەجێن.

هاجەرە داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەدەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ kdp.infoگوتی: بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی خوێندنی ئەو قوتابیانەی كە بەهۆی باری ناهەمواری ناوچەكانیان لە رۆژئاواوە ئاوارەی باشوری كوردستان بوونەو بۆ ئەوەی خوێندنی ئەمساڵیان نەفەوتێت وەزارەتی پەروەدە بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ لەوەزارەتی پەروەدە كۆبونەوەیەكی تایبەت بەڕێوەچوو كە لەمیانەدا هەریەك لە وەزیری پلاندانان و نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆیەكان و ژوری بازرگانی و یەكێتی بەڵێندەران ئامادەیی بوون كە لەمیانەدا چەند تەوەرێكی گرنگ خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

گوتیشی: لەمیانەی كۆبونەوەكە وەزیری پەروەدە ئاماژەی بەو بەربەستانە كرد كە دەكەونە بەردەم پرۆژەكەو داوای كرد كە هەموولایەك هاوكاربن بۆ سەرخستنی پرۆژەكە كە بریتیە لە رێگەگرتن لەفەوتانی ساڵانی خوێندنی قوتابیانی رۆژئاوا لەهەریمی كوردستان، هەروەها لایەنە ئامادەبووەكان رای خۆیان لەمەڕ بابەتەكەو رێگاچارەسەریەكانی خستە روو.

هاجەرە داود گوتیشی: بەوهۆیەی كە ئەمڕۆ ئامارێكی تایبەت لەبەردەستدانەبوو بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ چەند قوتابی لە كەمپی ئاوارەكانن و پێویستیان بە قوتابخانەیە بۆیە كۆبونەوەكە دواخرا بۆ رۆژی 8 ی مانگی داهاتوو تاوەكو ئەوكات هەوڵ دەدرێت ئامارێكی دروست بەردەست بكرێت بۆئەوەی بەر لە دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵ قوتابخانەو رێوشوێنی پێویستی خوێندن بۆ ئەو قوتابیانە دابین بكرێت ئەوانیش دەست بەپرۆسەی خوێندن بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار