٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ دامەزراندن بەپێی پێویستی وەزارەتەکان دەبێت نەک رێژەی دانیشتوانی پارێزگاکان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info/ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پرۆسەی دامەزراندنی ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە ساڵانی رابردوو، بەپێی پێویستی وەزارەتەکان دەبێت نەک بەپێی رێژەی دانیشتوانی پارێزگاکان.

سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: رەنگە لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجوومەنی وەزیران باس لە دەست پێکردنی پرۆسەی دامەزراندن بکرێت، چونکە زۆر دواکەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستە لە کارنامەی کۆبوونەوە دانەنراوە.

سەعد خالد گوتیشی: پرۆسەی دامەزراندنی 15ھەزار کەس لە بودجەی ئەمساڵدا ھاتووە، بەڵام زۆر دواکەوتووە و خەڵکیش زۆر داوا دەکات دەست بەو پرۆسەیە بکرێت، بۆیە لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجوومەنی وەزیران پێویستە باسی لێوەبکرێت .

خالد رونیشیکردەوە، ئەمساڵیش بەھەمان شێوەی ساڵانی رابردوو لە رێگەی لیژنە پرۆسەکە بەرێوەدەبرێت، بەڵام رەنگە ئەمساڵ زیاتر پێویستی وەزارەتەکان لەبەر چاوبگیرێت و کامە وەزارەت زیاتر پێویستی پێیە، رێژەی زیاتر بەر ئەو وەزارەتە دەکەوێت، سەرەڕای ئەوەش رێژەی دانیشتوانی پارێزگاکانیش  لەبەرچاو دەگیرێت.

لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمان پەسەند کراوە،  ھاتووە 15ھەزار کەس دادەمەزرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار