د.کاوە ئازیزی: لێدوانەکەی ساڵح موسلم واتا ھاوپەیمانیەتیەکی ستراتیژی لە نێوان پەیەدە و رژێمی ئەسەد ھەیە

رۆژ ئاوای کوردستان-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا دەڵێت:لێدوانەکەی ساڵح موسلم بێ مانایە وھیچ نرخێکی نیە و واتاکەی ئەوەیە کە ھاوپەیمانیەتیەکی ستراتیژی لە نێوان پەیەدە ورژێمی بەشار ئەسەد ھەیە.
د.کاوە ئازیزی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا بەkdp.infoراگەیاند:سەیرە چۆن دەکرێت رژێمێک تاوانێکی مرۆیی ئەنجامبدات ساڵح موسلم پشتگیری لێ بکات، بەڵام ئەمە دیارە کە پەیەدە ھاوپەیمانەتیەکی ستراتیژی لەگەڵ ورژێمی سوریا ھەیە.
د.کاوە ئازیزی گوتیشی: تاوەکو ئێستا لیژنەی لێکۆلینەوەی نەتەوەیە کگرتووەکان بەردەوامە لەکارەکەی و نەگە یشتۆنەتە ئەنجام و ھەموو لایەنێک دەڵێت چەکی کیمیاوی بەکار ھاتوو، بەڵام ساڵح موسلم لەخۆیە دەڵێ چەکی کیمیاوی بەکار نەھاتووە،ئەمەش دیارە کە پشتیوانی لە رژێمی ئەسەد دکەن.
ئازیزی رونیشیکردهوە، ئەمەر کاریگەریەکی خراپی بۆ سەر کورد لەرۆژ ئاوا دەبێت و تائێستاش ئەنجوومەن رەتی ئەو لێدوانەی نەداوەتەوە ھۆکارەکەشی بۆ کارا نەبوونی ئەو ئەنجومەنە دەگەرێتەوە، بەڵام چاڵاکوانان ئەم لێدوانەیان رەتکردۆتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراسی پەیەدە بەدوری دەزانی رژێمی بەشار ئەسەد چەکی کیمیاوی بەکار ھێنابێت و دەڵێت، بەشار ئەسەد ھێندە ساویلکە نییە چەکی کیمیاوی بەکاربێنێت لەکاتێکدا خۆی باڵادەستە لەشەری ناوخۆ لەو وڵاتە.




