٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک:ھەندێک لایەن نایانەوێ یاسای ھەڵبژاردن پەسەندبکرێت بۆئەوەی ھەڵبژاردن دوابخرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت:ھەندێک لە کوتلەسیاسیەکان نایانەوێ یاسای ھەڵبژاردن پەسەند بکات،بۆئەوەی ھەڵبژاردن دوابخرێت.

د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:بڕیاربوو ئەم ھەفتەیە دەنگدان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن بکرێت،بەڵام ناکۆکی لەسەر چەند خالێک ھەیە لەوانەش فرە بازنەیی بێت یاخود یەک بازنەیی ورێژەی کۆتاکان ومەرجی کاندیدەکان .

د.حەمیدباڤی گوتیشی:ئەم یاسایە خوێندنەوەی یەکەم ودووەمی بۆ کراوە وبڕیاربوو دوێنێ بخرێتە دەنگ دان ،بەڵام دەنگی لەسەر نەدرا.

باڤی رونیشیکرده‌وە،ھەندێک لایەن دەیانەوێ ئەو یاسایە پەسەند نەکرێت بۆئەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ ماوەی سالێک یاخود زیاتر دوابخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار